عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌خشینی عێراق له‌ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌خشینی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران چڕ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌لید سه‌هلانی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌: گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران پاشهاتێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان به‌غدا و تاران ده‌بێت که‌ له‌ ساڵدا زیاتر له‌ 16 ملیار دۆلاره‌.

ناوبراو گوتیشی: ده‌وڵه‌تی نوێ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دژ به‌ سیاسه‌تی برسی هێشتنه‌وه‌ و سه‌خت کردنی دۆخی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی ئێرانن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئابووری عێراق به‌تایبه‌ت له‌ که‌رتی وزه‌ زۆر به‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ پێبه‌ندیی به‌غدا به‌ گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و ئابووره‌ به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی گه‌وره‌ ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39553

Your Comment

You are replying to: .
captcha