به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌باره‌ی ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه گوتی: "پێویسته ئه‌و زیادهڕۆیییهش لاببرێت كه كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ک كیانێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ‌دا. عه‌بادی ته‌نیا له ڕێگه‌ی بودجه‌وه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان نهبوووهوه به‌ڵكوو له هه‌ر شوێنێک ناوی هه‌رێمی كوردستان هاتبێت، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی لاداوه و كردوویه‌تی به پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌و لابردنهش به‌رپرسیارێتیی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراقه."
ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی گوتی: "پشكی هه‌رێم كه له 17% بۆ 12% كه‌م كراوه‌ته‌وه، كارێكی بێ بنه‌مایه. داتا و زانیارییه‌كانی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تی پلاندان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی داراییی عێراق زۆر له یه‌كتر جیاوازن. له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به ئێمه‌یان ڕاگه‌یاندوووه كه ئامار و داتاكانی عێراق جێگه‌ی متمانه نیین بۆیه پێویسته پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق له 17% بمێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری ده‌كرێت، ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه هه‌رچییێک بێت دانی پێدا ده‌نێین."
حه‌یده‌ر سه‌باره‌ت به جیاوازیی پڕۆژه‌بودجه‌ی ساڵی 2019هش له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو گوتی: "له ڕووی لێكتێگه‌یشتنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، ئه‌مساڵ زۆر باشتره، چوونكه هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕاسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به بابه‌تی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هێڵه و لێكتێگه‌یشتنێكی زیاتر له‌ئارادایه."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment