بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد، "ئەمشەو کاتژمێر 8 تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌نجامدا لە سنووری میحوەری گەرمەسێرـ کفری.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوە و لێیان هاتوونه‌تە دەست، که خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌کدارانی داعش به‌هۆی بۆشایی ئه‌منیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چه‌ندین هێرشی ئه‌نجام داوه و پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان داوه.
سەرچاوە: کوردستان 24
Your Comment