به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیشام هاشمی شاره‌زایێكی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌کات كه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی عێراق له ناوچه‌كانی باكوری ڕووباری فورات ده‌ست پێده‌كات به ناوچه‌ی ڕومانه تا ناوچه‌كانی باشووری به‌عاج و جه‌زیره و راوه به ڕووبه‌ری 32 كیلۆمه‌تر و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ هاتنه ناو خاكی عێراق كرده‌ی تیرۆریستی به پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئێستا چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی باغووزی ژێروو كۆبوو‌نه‌ته‌وه كه مه‌ترسیدارترین ناوچه‌یه له نزیک سنووره‌كانی عێراق- سووریا و ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه ده‌گاته سێ هه‌زار كه هه‌زار و 800یان بیانین و 600یان عێراقین و زۆرینه‌یان سه‌ركرده گه‌وره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌ن.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment