کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 10ی تشرینی دووهەمی 2018 لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان درا و لە لیژنەی دارایی پێنج پەرلەمانتاری كورد و لە لیژنەی یاسایی بەهەمان شێوە پێنج پەرلەمانتاری كورد كرانە ئەندام و لە لیژنەی تەندروستی-ش پەرلەمانتاری كورد هەیە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، كە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان پەسەند كران و پەرلەمانتارانی كورد بەسەر فراكسیۆنەكاندا دابەش كراون.
ناوبراو وتیشی، “لیژنەی دارایی پێنج پەرلەمانتاری كوردی تێدایە، كە بریتین لە د. ئەحمەد سەفا، خۆم، هۆشیار عەبدوڵا، جەمال كۆچەر، شیروان میرزا قادر لە فراكسیۆنی یەكێتی)”.
ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕاشیگەیاند، لە لیژنەی یاسایی پێنج پەرلەمانتاری كوردی تێدایە و پەرلەمانتارەكانی دیكەشمان دابەش بوون بەسەر لیژنەكانی تردا.
لای خۆشیەوە، د. میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی وتی، “من لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە دانراوم، بەڵام جارێ سەرۆكایەتیی لیژنەكان دیاری نەكراون”.
*لە تۆڕی میدیاییی خەڵک وەرگیراوە
Your Comment