کوردپرێس:
لیوا نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە دوایین هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سنووری چیاکانی قەرەچووغ - کە رۆژی شەممە ئەنجام درا- 13 چەکداری داعش کوژراون.
بەگوتەی لیوا نەجم جبووری "چەکدارانی داعش لە سنووری نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار ناوەناوە هێرش دەکەنە سەر گوندەکان، بەڵام توانای ئەوەیان نییە ناوچەیێک داگیر بکەن و ناتوانن ببنە مەترسی بۆ سەر مووسڵ و شارەکانی دیکە".
نەجم جبووری گوتیشی "بەهۆی بۆردوومانەکان لە سووریا، لە ئەنبار و قائیم، داعش 20 جار هەوڵی دزەکردنی بۆ نێو عێراق داوە، بەڵام سنوورەکان کۆنترۆڵ کراون و رێگرییان لێدەکرێت".
هەر لە هەواڵێکی دیکەشدا عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عیراق رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئامانجه‌كانی رێكخراوی چه‌كدارانی داعشی-یان له چیای عه‌تشانه خۆرئاوای مووسڵ كردۆته ئامانج.
یه‌حیا ره‌سووڵ راشیگه‌یاند، ئامانجه‌كان له نزیك شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بوون، كه له ئاكامدا 14 چه‌كداری داعش كوژراون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راشیگه‌یاند، له دوای هێرشه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چوونه‌ته نێو پێگه‌كانی داعش و هه‌ر سێ مۆڵگهكهیان خاپوور كردووه.
Your Comment