بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ وائیل ریكابی سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند: "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" تا ئێستا توانیویه‌تی 85 په‌رله‌مانتاری شیعه كۆ بكاته‌وه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕوو له زیادبوون ده‌كات و چوونكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێزی سیاسی دیاری سوننه و كورد هه‌یه.
ناوبراو وتیشی، "كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌وه واده‌كات ببێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، به‌مه‌ش ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه به‌پێی رێكه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كورد و سوننه‌كان".
گفتوگۆ نافه‌رمیه‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی به‌مه‌به‌ستی راسپاردنیان بۆ حكوومه‌تی نوێ له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment