به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا نه‌جم جبووری به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه که هه‌ماهه‌نگی له نێوان حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه بۆ تێپه‌ڕ نه‌بوونی داعش له سووریاوه به‌ره‌و عێراق و گوتیشی: بارودۆخی ئه‌منی له سنووره‌کانی ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌قامگیره.
ناوبراو گوتیشی: هێزی ئه‌منیی عێراق به شێوه‌یێکی به‌رفراوان له ناوچه سنوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان جێگیر بوونه و تاکوو ئێستاش به‌ره‌وڕووی هیچ ڕووداوێکی ئه‌منی نه‌بوونه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment