به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆفا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌کات: ئه‌و ڕاپۆرته ھاوبه‌شه‌ی له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان بۆ عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤه‌وه بڵاو کرایه‌وه سه‌باره‌ت به‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌ی داعش له عێراقدا دروستی کردوون جێی نیگه‌رانییه بۆیه پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر و بێلایه‌نانه له‌و تاوانانه بکرێت که تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر عێراقییه‌کان ئه‌نجامیان داوه و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ش که تێوه‌گلاون له‌و تاوانانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و بدرێنه دادگا.
شایانی باسه؛ ساڵی 2014 ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی كرده سه‌ر عێراق و به‌شێكی داگیر كرد و به هه‌زارن هاووڵاتی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یێک كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام دا و ژماره‌یێک هاووڵاتی كوشت و هه‌زارن هاووڵاتیشی زینده‌به‌چاڵ كرد.
سه‌رچاوه: کوردستان تی ڤی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment