بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی کەجەکە لهبارهی بریارهكهی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا بۆ دهستگیر كردنی ههریهک له موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان و جەمیل بایک سێ سهركردهی باڵای پهكهكه، ڕایگەیاندووه: “ئەو بەرنامەیەی ئەمریکا جێبەجێی دەکات بۆ دەستگیر کردنی ئەو سێ سەرکردە باڵایەی پەکەکە، بەرنامەی ھاوبەشی تورکیا و ئەمریکایە و جۆرێکە لە ڕازی کردنی دڵی تورکیا، پێشتریش بە ھەماھەنگیی ئەمریکا عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە دەستگیر کرا".
ناوبراو وتیشی: “ئێستا چەند گۆڕانکارییێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووی داوە و کورد دەستکەوتی گەورەی بەدەست ھێناوە و چەند لایەنێکیش دەیانەوێت بەرژەوەندی کورد بۆ خۆیان قۆرخ بکەن".
ئەو سەرکردە باڵایەی پەکەکە ئەوەشی وت کە پێشتریش ھەمان ئەزموون تاقی کراوەتەوە، تورکیا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گرتویانەتە بەر، بەڵام نەیانتوانیوە پارتی کرێکارانی کوردستان بکەنە ئامانج و ئەو ھەوڵەی ئێستاشیان بۆ دەستگیر کردنی سەرکردە باڵاکانی پەکەکە ھیچ ئامانجێکی نابێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment