بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ دۆمنیک ماس کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم، گرنگیی به خزمەت كردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌دات، بەتایبەتی کە ئێستا باری ئابووریی هه‌رێم بەرەو باشتر بوون دەڕوات و حکوومەتیش وه‌ک هه‌میشه پلانی باشتر کردنی گوزەرانی هاووڵاتیانی هەیە.
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم باسی له چاکسازییەکانی حکوومەت كرد کە کاریگەرییان لەسەر گەشەزکردنی زیاتری ئابووریی هەرێمی کوردستان هەبووە.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment