بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨، له ناوچه‌ی بارزای هەرێمی كوردستان چالاکییەکیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و له ئه‌نجامدا پێنج سه‌نگه‌ریان ڕووخاندووە و ١٠ سه‌ربازیش كوژراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزه‌كانیان له دژی سەربازانی تورکیا له‌سه‌ر گردی لێلیكانی ناوچه‌ی سیده‌كانی هەرێمی كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و له ئه‌نجامدا چوار سه‌نگه‌ر ڕووخێنران، هەروەها دوو سه‌رباز كوژران و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە زیانەکانی پەکەکە نەکراوە و سوپای تورکیاش تا ئێستا هیچ بەیاننامەیێکی لەسەر ئەم چالاکییە بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment