مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێم داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، داواده‌كات جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بدرێته‌ ئه‌و پێكهاته‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رید یه‌عقوب یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی كلدانی، سریانی و ئاشووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، دەڵێت: "وه‌ک كۆتای كلدانی، سوریانی و ئاشووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، داواده‌كه‌ن له‌ خولی پێنجه‌مدا ئاوڕیان لێبدرێته‌وه‌ و داواكارن جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بدرێته‌ پێكهاته‌كه‌یان".

ناوبراو وتیشی: به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و دوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دواخستووه‌، بۆیه‌ ئه‌مانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه‌یان له‌به‌رچاوبگیرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی مه‌سیحیه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، داواكاریشن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێشدا ره‌چاوی پێگه‌ی كلدان، ئاشووری و سوریان بكرێت و له‌ پۆسته‌ باڵاكاندا پشكیان بۆ ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ژیانێكی راسته‌قینه‌ بچه‌سپێنرێت، له‌لایێكی تریشه‌وه‌ پێكهاته‌كان به‌ كردار هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39371

Your Comment

You are replying to: .
captcha