پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی دواخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ی دواخست بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بووه‌وه ‌و یه‌كێک له ‌خاڵه‌كانی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی‌ پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق بۆ حكوومه‌ت، بەمەبەستی تاوتوێ كردنی زیاتر و چاکسازی کردن تێیدا.

هەرچەندە لەسەرەتای‌ دانیشتنه‌كه‌دا لە ڕێی دەنگدانەوە پەرلەمانی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی داهاتووی ڕەت کردەوە و گه‌ڕاندییه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، بەڵام دواتر دەنگدانه‌كه‌ هەڵوەشایەوە و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكه‌ دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.

کورد و سوننە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠١٩ کە کابینەی حەیدەر عەبادی ئامادەی کردووە، رەت دەکەنەوە و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ كه‌ مافە داراییەکانیان له ‌پرۆژه‌كه‌دا جێگیر نه‌كراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39364

Your Comment

You are replying to: .
captcha