لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی یەکەمی پارتی و یەکێتی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی یەکەمی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ میدیاکان ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی ژمارە یەک لە نێوان پارتی و یەکێتی دەبێت، ئەمە کۆبوونەوەی تاقیکردنەوەی یەکترە، کۆبوونەوەی کۆتایی نییە کە بڕیاری کۆتایی لێ بدرێ".

سەعدی پیرە، ڕوونیشی کردەوە، تەرەفی سەرەکی بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ بکەین بۆ دامەزراندنی حکوومەت پارتییە، ڕاستە لەسەر بابەتی سەرۆک کۆمار ناکۆکیی سیاسیمان هەبووە، بەڵام کەی پارتی و یەکێتی ڕای جیاوازیان نەبووە؟ خۆ ئێمە یەک حزب نین کە لە یەک نەغمە بخوێنین؟ بەڵکوو حزبی جیاجیاین و گۆشەنیگای جیاجیامان هەیە، دەتوانین لەسەر شێوەیێک لە شێوەکانی پێکەوە ئیش کردن ڕێک بکەوین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39361

Your Comment

You are replying to: .
captcha