ژنێكی ئه‌ندامی داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ده‌ڵێت: ژنێکی ئه‌ندامی داعشیان له‌ پارێزگاى که‌رکووک ده‌ستگیر كردوووه‌ كه‌ پێشتر داواكراو بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووهه‌می 2018 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له ‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنینه‌كان له ‌چه‌ند گوندێكى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکووک زانیارى ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌وت كه‌ داعشێكى ژن له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونى هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ بۆسه‌یێكیاندا توانیویانه‌ ده‌ستگیری بكه‌ن و ئه‌وه‌ش دووه‌م ژنی ئه‌ندامی داعشه‌ له‌ ناو زیاتر له‌ 20 ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه که‌ له‌ دوو ڕۆژى ڕابردوودا له‌و پارێزگایه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێت.

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ دوو گومانلێكراوى دیكه‌ له ‌نزیک تاوه‌ره‌كانى كاره‌باى كه‌ركووک ده‌ستگیر كراون كه‌ ئه‌ندامى ڕێكخراوى داعش بوون و له‌سه‌ر بازگه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ حه‌ویجه‌ ڕاهێنانیان كردوووه‌ و دواتریش گومانلێكراوێكى دیكه‌یان له‌ گوندى عه‌زیزیه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركووک ده‌ستگیر كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39355

Your Comment

You are replying to: .
captcha