٦ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:٣٦
بوومه‌له‌رزه کرماشانی هه‌ژاند

به‌شی کرماشان- بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 4.4 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیخته‌ر گوندی تازاوای کرماشانی هه‌ژانده‌وه‌.

کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕای‌گه‌یاند: کاتژمێر 02:08 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رانبه‌ر به‌ 15ی گه‌لاڕێزانی 1397 بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 4.4 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی تازاوای کرماشان ڕووی دا.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که‌ شاری تازاوا و له‌ قووڵاییی 8 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا ڕووی داوه‌ و پانتاییی جوگرافیاییی بوومه‌له‌رزه‌که‌ 34.602 و درێژیی جوگرافیاییشی 46.297 بوووه‌.

له‌لایێكى دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه ‌داوه‌ که‌ هه‌ر له‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ ڕۆیشتوون به‌ڵام تا ئێستا قه‌باره‌ى زیانه‌كان دیار نیین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39351

Your Comment

You are replying to: .
captcha