ده‌بێ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت

به‌شی تورکیا- جێگری ئاکپارتی له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ده‌ست پێکردنی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌بێ سه‌پاندنی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆمان کورتولمۆش جێگری پارتی داد و گه‌شه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا 8 وڵات له‌ بازرگانی کردن به‌ نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران ده‌به‌خشێت که‌ تورکیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تورکیا و ئێران گرێبه‌ستی نه‌وتییان هه‌یه‌ و ناچاره‌ پاره‌ به‌و وڵاته‌ بدات و جه‌ختی کرده‌وه‌: هیوادارین ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی‌کردنی دوو لایه‌نه‌ی ئێران و تورکیا نه‌بێت. ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ زیاتر له‌وه‌ی که‌ کارتێکه‌ریی سیاسی له‌سه‌ر وڵاتان هه‌بێت کارتێکه‌ری له‌سه‌ر گه‌ل ده‌بێت. له‌ کاتێکدا سزایێک به‌ سه‌ر وڵاتێک ده‌سه‌پێندرێت ده‌بێ به‌ شێوه‌یێک بێت که‌ که‌مترین کارتێکه‌ری له‌سه‌ر گه‌ل هه‌بێت.

کورتولمۆش گوتیشی: ده‌بێ ئه‌و سزایانه‌ له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی که‌ ئه‌و جۆره‌ گه‌مارۆیانه‌ له‌ ڕووی گۆڕینی ستراتێژیی سیاسی هیچ قازانجێکی نییه‌. واده‌زانین سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه‌ به‌ سه‌ر ئێران کارتێکه‌رییێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر تورکیا نه‌بێت و له‌وباره‌وه‌ ڕێوشوێنی پێویست‌ ده‌گرینه‌به‌ر به‌ڵام به‌ گشتی بڕیار بۆ سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر وڵاتان بڕیارێکه‌ که‌ ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39346

Your Comment

You are replying to: .
captcha