فازڵ میرانی: نێچیرڤان بارزانی بەربژێری پارتییە بۆ پێکهێنانی حکومەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بەربژێری بەرچاوی پارتی و لایەنەکانە بۆ حکوومەت.

کوردپرێس:

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەشێکی قسەکانیدا لەبارەی بەربژێری پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رایگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پێکهێنانی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی کابینەی تازەی حکوومەتی کوردستان".

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی ئەرکی خۆیی بە باشی ئەنجام داوە و ئەزموونی هەیە، لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر هەرێمی کوردستانی گەڕاندەوە ناو گۆڕەپانی نیودەوڵەتی و مەسعوود بارزانییش پشتیوانیی لێکرد.

*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە

News Code 39337

Your Comment

You are replying to: .
captcha