ئاڵا تاڵەبانی: یەکێتیم بە شەرعیەتی کۆنگرە وەرگرتووە و ملکەچی ئیرادەی بەزۆر خۆسەپاندن نابم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاڵا تاڵەبانی لەبارەى بڕیاری دورخستنەوەی لە یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕایگەیاند، یەکێتیم بە شەرعیەتی کۆنگرە و سەربەرزم لەگەڵ هەڤاڵەکانم و هیچ کات مل کەچی ئیرادەی به زۆر خۆسەپاندن و زوڵم و ناعەدالەتی نابم.

کوردپرێس:

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، كە شەوی ڕابردوو بڕیاری دوورخستنەوەی لە یەكێتی دەركرا لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: دوو جار لە کەرکوک لە لایەن حیزبی بەعسەوه سزای سیاسی دراوم لەسەر بیر و بۆچوونی سیاسیم کە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان/کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووم.

ئاڵا تاڵەبانی دەشڵێت: هەرچۆن ئەو دوو سزایە چوونە دەفتەر سەروەرییەکانمانەوە ئێستاش ئەم سزایە هەر وەک ئەوانەی تر دەچێتە دەفتەری سەربەرزی و سەروەرییەکانمانەوە، چونکە هیچ کات مل کە چی ئیرادەی به زۆر خۆسەپاندن و زوڵم و ناعەدالەتی نابم.

لە كۆتایی نووسینەكەیدا جەخت لە شەرعییەتی كۆنگرە دەكاتەوە و دەڵێت: یەکێتیم بە شەرعیەتی کۆنگرە و سەربەرزم لەگەڵ هەڤاڵەکانم.

News Code 3933

Your Comment

You are replying to: .
captcha