به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌خنه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیی 2019ى عێراق ده‌گرێت و به پێویستى ده‌زانێت جارێكى دیكه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى چه‌ندین كه‌موكوڕى و پێشێلكارى یاسایی تیایدا.
ناوبراو وتیشى: "له‌و پرۆژه یاسایه‌دا چه‌ندین پێشێلكارى یاسایی تێدایه و له جیاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌واژه‌ى پارێزگارى هه‌رێمه‌كانى به‌كار هێناوه و به شێوه‌یێكى دادپه‌روه‌رانه پشكى هه‌رێم دانه‌نراوه و بودجه‌ى پێویستیشى بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتوووه‌كانى ده‌ستى داعش ته‌رخان نه‌كردوووه".
به‌هار مه‌حمود باسى له‌وه‌ش كرد که پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى ساڵى 2019 حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى دایناوه بۆیه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى نوێى عێراق به وردى پێداچونه‌وه به بڕگه و ماده‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رنامه وه‌زارییه نوێیه‌كه‌ی خۆیدا ڕێكی بخات.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment