به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌حسین نامێق به هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندوووه که به‌پێی یاسا و ڕێساکانی هه‌رێمی کوردستان پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم پۆستێکی ته‌شریفاتییه و به‌پێی سیسته‌می ئێستای عێراق هه‌موو بڕیاره ئیداری، سیاسی و ئابوورییه‌کان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر بۆیه یه‌کێتی پشتیوانیی خۆی له گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هه‌رێم له سه‌رۆکایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی ڕاده‌گه‌یێنێت.
ناوبراو گوتیشی: به‌پێی ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر به‌م شێوازه‌ی ئێستا هه‌ڵده‌په‌سێردرێت و به‌مزووانه یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان دانووستانی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبه جۆراوجۆره‌کان ده‌ست پێده‌کاته‌وه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر پێکه‌وه‌سازانی ڕاسته‌قینه له هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment