کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی رووداو رایگەیاند، کاژێر 4:40 خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی دووهەم لە شەقامی باسل لە ناوەڕاستی شارەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری سۆزۆکی تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کەسێکی مەدەنی گیانی لە دەست داوە و حەوت کەسیش برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەن.
ئێوارەی هەمان ڕۆژیش ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی نوور لە شاری رەققە تەقییەوە، کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەش ژمارەیێک کەس کوژران و برینداربوون.
رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکانی رەققەی لە ئەستۆ گرت.
Your Comment