له‌ دێرزوور 12 شه‌ڕڤان گيانيان له‌ده‌ستدا

بەشی سووریا- له‌ ئاكامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ و چه‌كدارانى داعش، 12 شه‌ڕڤان گيانيان له‌ده‌ستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند: پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشەممە، داعش په‌لامارى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌، له‌ سنوورى دێرزوور.

گوتيشى: له‌ ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌ى داعشدا، 12 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده‌ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ و 20ى ديكه‌ بريندار بوون.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، له‌ ئاكامى پێكدادانى نێوان هه‌ردوولادا ژماره‌يێک چه‌كدارى داعشيش كوژراوون.

داعش له‌ ناوچه‌يێكى به‌رته‌نگى سنوورى پارێزگاى دێرزوور ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌سه‌ده‌ به‌ هۆى بۆردومانه‌كانى توركياوه‌ ناچار بوو، ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى دژى داعش رابگرێت.

هه‌سه‌ده‌ له‌و بڕوايه‌دايه‌، هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر هێزه‌كانيان ئامانج لێى پشتيواني كردنى چه‌كدارانى داعش و سه‌رقاڵ كردنى شه‌ڕڤانه‌كانه‌ به‌ به‌ره‌يێكى ديكه‌ى شه‌ڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر داعش كه‌م ببێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39306

Your Comment

You are replying to: .
captcha