ئەردۆغان هەڕەشەی دەركردنی یەپەگە لە مەنبەج دەكات

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب سەرۆک كۆماری توركیا هەڕەشەی دەركردنی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل-ی لە شارۆچكەی مەنبەج كرد و وتی ئەوە ئامانجی ئێمەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک كۆماری توركیا ڕایگەیاند: كە بابەتی مەنبەج بابەتی سەرەكییە و دەورییە هاوبەشەكان لە منبج بەردەوامییان هەیە و ئەوەشی راگەیاند: "كارەكانی مەشق لە عەنتاب ئەنجامدران، سەربازانی توركی و ئەمریكی بەیەكەوە ئەوەیان ئەنجامدا و پاشان كارەكانی دەورییە وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژاوە بەردەوامە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو، كە لە نێوان وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، مەولوود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایک پۆمپیۆ نەخشەڕێگایێكی دیاریكراو هەیە لەبارەی ئەوەوە و رایگەیاند: "ئەو نەخشەڕێگایە پەیڕەو نەكرا، زۆر زۆر لەوە تیپەڕی، ئێستا وتمان ئیدی دەبێت ئەو نەخشەڕێگایە جێبەجێ بكرێت و ئەو قۆناغە دەست یپێكرد و درێژەی هەیە".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39297

Your Comment

You are replying to: .
captcha