هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بوووه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌ به‌رز بوووه‌ته‌وه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی پێشخابوور ڕۆژانه‌ بۆ زیاتر له‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رز بوووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وای كردوووه‌ قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكات له‌ كێڵگه‌ی تاوكێ.

به‌پێی ئامار كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2017دا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی تاوكێ ڕۆژانه‌ 109 هه‌زار به‌میل بوووه‌ به‌ڵام ئێستا دابه‌زیوه‌ بۆ 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ ئێستا ڕۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها وێستگه‌یێكی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ شێخان دامه‌زرێندراوه‌ و توانای گواستنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ 900 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39295

Your Comment

You are replying to: .
captcha