نه‌سروڵڵا سوورچی: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ پێویستى به ‌ده‌یان ملیۆن دۆلاره

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵى یه‌كێتى رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ژێرخانى شارى مووسڵ به‌ ته‌واوى تێكچوووه‌ و پێناچێت به‌ ئاسانى بتوانرێت ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ و ماوه‌ى 2-3 ساڵى ده‌وێت بۆ لابردنى ئاسه‌وارى شه‌ڕ و داروپه‌ردووى خانوو و بینا خاپووركراوه‌كانى و پێویستى به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژیان تیایدا ئاسایی بكرێته‌وه.

نه‌سروڵڵا سوورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵى یه‌كێتى جه‌ختى كرده‌وه: ‌مووسڵ پێش سه‌رهه‌ڵدانى داعش مۆڵگه‌ی ئه‌ندامانى ڕێكخراوى ئه‌لقاعیده ‌و كۆنه‌ به‌عسیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ بوووه‌ كه‌ دژى ئاڕاسته‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق كاریان ده‌كرد که‌ به‌هۆى په‌راوێزخستنى ئه‌و شاره‌ و خراپى حوكمڕانى دوچارى داگیركارى داعش و كاولكارى بوووه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: "داعش بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ حوكمڕانى مووسڵى كردوووه‌ و له ‌ماوه‌ى حوكمڕانیدا خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ى تووشى نه‌هامه‌تى و بێزارییێكى گه‌وره‌ كردوووه‌ و په‌راوێزخستنى مووسڵ له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق و حوكم كردنى له‌لایه‌ن كه‌سانى سه‌ر به‌ تایفه‌ى دیكه‌ى عێراق ژینگه‌ى ره‌خساند بۆ تێكچوونى دۆخى ئه‌و شاره ‌و سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌و سنووره‌".

نه‌سروڵڵا سوورچى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ژێرخانى شارى مووسڵ به‌ ته‌واوى تێكچوووه ‌و پێناچێت به‌ ئاسانى بتوانرێت ئاوه‌دان بكرێته‌وه ‌و پێویستى به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژیان تیایدا ئاسایی بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39285

Your Comment

You are replying to: .
captcha