به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی تشرینی دووهه‌می 2018 ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به چه‌ند میدیایێکی عێراقی ڕاگه‌یاند: "هیچ ڕێككه‌وتنێک له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووک و حكوومه‌تی نوێی عێراق هیچ ڕێككه‌وتنێكی بۆ ڕاده‌ست كردنی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان نه‌كردوووه."
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی گوتیشی: "قسه‌كردن له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ پارێزگای كه‌ركووک دووره له ڕاستییه‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایێكیان نییه و حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنی بۆ ڕاده‌ستكرنه‌وه‌ی که‌رکووک نه‌كردوووه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی له كوردستان ده‌یڵێن."
ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌ڵێت: "پارته كوردییه‌كان و هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پڕوپاگه‌نده بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانیان ڕازی بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووک و ئه‌و ناوچانه گه‌ڕانه‌وه ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئیتیحادییه‌كان."
پێشتریش ساڵحی ڕای‌گه‌یاندبوو که له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه و فیرقه‌یێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی له پێكهاته‌كانی شاره‌كه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و سنووری پارێزگای كه‌ركووک پێكبهێنرێت به‌ڵام دواتر له‌و لێدوانه‌ی په‌شیمان بوویه‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment