کوردپرێس: ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی لە زاری خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیاوە ئاشکرای کرد ئەمڕۆ پێنجشەممە ، سوپای ئەمەریکا و تورکیا یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازییان لە ژێر رێککەوتنی نەخشە رێگای منبج ئەنجام داوە.
بنەمای رێککەوتنی منبج بریتیە لە وەدەرنانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری منبج کە تورکیا بە بەشێک لە پەکەکە و تیرۆرست ناویان دەبات.
دەست پێکردنی ئەم کارە هاوبەشەی ئەمەریکا و تورکیا لە کاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڕیاری داوە هێرش بکاتە سەر ئەو شوێنانەی هێزەکانی یەپەگە بەڕێوەی دەبەن لە سووریا و لە چەند رۆژی رابردووش سوپای تورکیا چەند جارێک بارەگاکانی یەپەگەی لە نزیک شاری کۆبانێ و رووباری فوڕات بۆردومان کردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment