به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا ده‌ڵێن که 900 چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیر کردوووه که زیاتر هاووڵاتیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌ورووپان و ده‌یانه‌وێت ئه‌وان بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ دادگه‌یی بکرێن. هه‌روه‌ها کوردی سووریا 500 ژن و منداڵی چه‌کدارانی داعشی له هه‌ندێک که‌مپی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی نیشته‌جێ کردوووه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هیچ یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاماده نیین چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعش قبووڵ بکه‌ن به‌ڵام هه‌ندێک وڵات وه‌ک فه‌ڕه‌نسا ڕایان‌گه‌یاندوووه که ده‌یانه‌وێت ئه‌و منداڵانه‌ی که له دایکانی فه‌ڕه‌نسی له‌دایک بوون وه‌ربگرن و ئه‌وان بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێننه‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆیتێرزدا ئاماژه به‌وه کراوه که وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌ترسن قبووڵ‌کردنی ئه‌ندامانی ده‌ستگیرکراوی داعش و منداڵه‌کانیان کێشه و گرفتی ئه‌منی بۆ ئه‌و وڵاتانه دروست بکات.
کوردی سووریا ده‌ڵێن که ئه‌رکی ئه‌وان ئه‌مه نییه که چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعش دادگه‌یی بکه‌ن یان ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌کانیان لای خۆیان بهێڵنه‌وه. به‌رپرسێکی ئه‌مریکیش ڕای‌گه‌یاندوووه که ده‌بێ وڵاتانی ئه‌ورووپی ئه‌و که‌سانه بۆ ئه‌و وڵاتانه بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌رپرسێکی ئه‌منیی ئه‌ورووپا باس له دانووستانی وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌کدارانی ئه‌ورووپیی داعش و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌کات و به ڕۆیتێرزی وتوووه که زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه وه‌ک فه‌ڕه‌نسا ڕه‌زامه‌ندن له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵان به‌ڵام بۆچوونێکی گونجاویان له‌باره‌ی دایک و باوکی ئه‌وانه‌وه نییه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ڕادیکالیزم له له‌نده‌ن ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر ته‌ڤل بوونی ئه‌ورووپییه‌کان بۆ ناو داعش بڵاو کردۆته‌وه و ڕای‌گه‌یاندوووه که 5900 ئه‌ورووپی له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه ته‌ڤلی ئه‌وان بوونه که 20 له‌سه‌دیان ژنن. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌ورووپیی داعش لانی‌که‌م 566 منداڵیان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment