سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ: هێشتا ٨٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی مووسڵ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ مووسڵ ڕزگار كراوه‌ كه‌چی هێشتا ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئاواره‌ییدا ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و ھۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یشیان ناسه‌قامگیریی دۆخی ئه‌منییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یدۆ چه‌تۆ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ كۆی ملیۆنێک و ھه‌شت ھه‌زار ئاواره‌ تا ئێستا ٨٠٠ هه‌زاریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاواره‌ییدا ده‌ژین، زۆرینه‌یشیان له‌ ھه‌رێمی كوردستانن و ئاماده‌ نیین له‌ دۆخی ئێستای مووسڵدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ زۆر خراپه‌."

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ دوو ھۆكار دێنێته‌ به‌ر باس كه‌ ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌و هۆکارانه‌ش نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌ت له‌ مووسڵن به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ھۆكاره‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌ته‌ و ئه‌و ھێزانه‌ی له‌ مووسڵ ھه‌ن ھیچ ھه‌ماھه‌نگییێک له‌ نێوانیاندا نییه‌ و ناتوانن ئه‌منییه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ بپارێزن بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای كردوووه‌ خه‌ڵک نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ھه‌ر له‌ ئاواره‌ییدا بێت چوونكه‌ ته‌نیا له‌ سنووری دھۆک ھێشتا ١٥ كه‌مپی ئاواره‌ی مووسڵ ھه‌ن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی مووسڵیش ٥ كه‌مپی دیكه‌ ھه‌ن كه‌ ھه‌موویان پڕن له‌ ئاواره‌.

چه‌تۆ ده‌شڵێت: "له‌ ھه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و سه‌ره‌تایش پێویسته‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ مووسڵ ڕێک بخرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌منییه‌تیان پارێزراو بێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39219

Your Comment

You are replying to: .
captcha