به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌یاد عه‌للاوی و یان کۆبیچ کۆ بوونه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م حکوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
نووسینگه‌ی تایبه‌تیی ئه‌یاد عه‌للاوی له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وته‌کانی عه‌للاوی له کۆبوونه‌وه‌که گواستۆته‌وه و ده‌ڵێت که ناوبراو ئاماژه‌ی به ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌ھدی کردوووه که ئه‌مانه‌ن:
1- به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان که ئێستا وڵات له وێرانهیێک ده‌چێت.
2- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان.
3- ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره‌کانی به‌ھۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوون.
4- شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران که بوون به تۆڕێکی گه‌وره و ڕه‌گی قووڵیان ھه‌یه.
5- شه‌ڕی دژ به تائیفه‌گه‌ری و ڕێککردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که، له به‌رامبه‌ردا یان کۆبیچ وتوویه‌تی: ئه‌وان ھه‌موو ھاوکارییێکی عادل عه‌بدولمه‌ھدی و پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ده‌که‌ن به ئاراسته‌ی سه‌رکه‌وتن و دروست بوونی سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment