ئه‌یاد عه‌للاوی: پێنج ئاڵنگاریی سه‌خت له ‌به‌رده‌م عه‌بدولمه‌ھدیدایه‌

به‌شی عێراق و هه‌‌رێمی کوردستان- له‌ میانی کۆبوونه‌وه‌یێکی نێوان سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق، عه‌للاوی باسی له‌ سه‌ختییه‌کانی به‌رده‌م حکوومه‌ته‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 31ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌یاد عه‌للاوی و یان کۆبیچ کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م حکوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

نووسینگه‌ی تایبه‌تیی ئه‌یاد عه‌للاوی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وته‌کانی عه‌للاوی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ گواستۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت که‌ ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌ھدی کردوووه‌ که‌ ئه‌مانه‌ن:

1- به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان که‌ ئێستا وڵات له‌ وێرانه‌یێک ده‌چێت.

2- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان.

3- ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره‌کانی به‌ھۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ وێران بوون.

4- شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران که‌ بوون به‌ تۆڕێکی گه‌وره‌ و ڕه‌گی قووڵیان ھه‌یه‌.

5- شه‌ڕی دژ به‌ تائیفه‌گه‌ری و ڕێککردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یان کۆبیچ وتوویه‌تی: ئه‌وان ھه‌موو ھاوکارییێکی عادل عه‌بدولمه‌ھدی و پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ده‌که‌ن به‌ ئاراسته‌ی سه‌رکه‌وتن و دروست بوونی سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39210

Your Comment

You are replying to: .
captcha