ئەمەریكا: نیگەرانین لە بۆردومانكردنی پێگەكانی یەپەگە لە لایەن سوپای توركیاوە

بەشی جیهان- رۆبێرت پالادینۆ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، بۆردوومانكردنی سەربازیی تاكلایەنەی باكووری رۆژئاوای سووریا لە لایەن هەر لایەنێكەوە جێگەی نیگەرانیی گەورەی واشنتۆنە.

کوردپرێس:

رۆژی چوارشەممە 31ی ئەکتەوبری 2018 دەوڵەتی توركیا گوندەكانی سەلیم، ئاشمێ و كۆرعەلی لە ڕۆژهەڵاتی شاری كۆبانێی بە تانك و تۆپ بۆمباران كردووە، ئەمشەویش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە راگەیاند.

رۆبێرت پالادینۆ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، واشنتۆن نیگەرانە لە بۆردومانكردنی پێگەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لایەن سوپای توركیاوە.

هەروەها وتی، "بۆردوومانكردنی سەربازیی تاكلایەنەی باكووری رۆژئاوای سووریا لە لایەن هەر لایەنێكەوە جێگەی نیگەرانی گەورەی واشنتۆنە، بەتایبەتی لەكاتێكدا كە دەكرێت سەربازی ئەمریكی لەو ناوچەیەدا بن".

پێشتر شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی دەوڵەتی توركی هێرشی كردووەتە سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەوان وەك هەڵمەتەكەیان دژی داعش لە دێرەزوور وەستاندووە.

هێزی سووریای دیموکرات دەڵێت، "لە بەرامبەر هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا لە دژی كۆبانێ و گرێسپی، هەڵمەتەكەیان لە دێرەزوور وەستاندووە".

راشیگەیاندووە، "لە بەرامبەر هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا لە دژی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێدەنگ نابن و داوای لە هاوپەیمانان كرد هەڵوێستی خۆیان لە بەرانبەر هێرشەكانی دەوڵەتی تورك ڕوون بكەنەوە".

News Code 39206

Your Comment

You are replying to: .
captcha