بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، هه‌سه‌ده ئاشكراي كرد، سه‌رجه‌م ئۆپراسيۆنه‌كانى له دژى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات راگرتووه.
هه‌سه‌ده به پشتيوانیى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌يان شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده له ئاكامى په‌لامارێكى پێچه‌وانه‌ى داعش گيانيان له‌ده‌ست دا.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانى له سنوورى باكوورى سوورياوه له دژمان زياتر كردووه، به تايبه‌تى دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و له سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى چوار لايه‌نه‌ى ئه‌سته‌نبوڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه، شه‌وى رابردوو، سوپاى توركيا راسته‌وخۆ ده‌روازه‌ى شارى گرێ سپى سنوورى بۆردومان كردووه و به‌و هۆيه‌وه پاسه‌وانێكى سنوور گيانى له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه ئه‌و هێرشانه راسته‌وخۆ پشتيواني كردنى ده‌وڵه‌تى توركيايه له رێكخراوى داعش و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى راسته‌وخۆى هه‌ردوولايه‌ن هاتووه.
له كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داواي كردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سنوورێک بۆ هێرشه‌كانى توركيا دابنێت و هه‌ڵوێستێكى روونى له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت، به تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ هێشتنه‌وه‌ى داعش و هاوكاري كردنى كه پێچه‌وانه‌ى ستراتيژى هاوبه‌شه‌كانمانه له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment