به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له كۆنگره‌یێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و ڕای‌گه‌یاند: به‌پێى یاساى پارێزگاكان ماوه‌ى یاساییى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان چوار ساڵه و له ٢٤ی ٩ی ٢٠١٨ ماوه‌ى یاساییى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ته‌واو بوووه.
ناوبراو وتیشى: "ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد په‌رله‌مانى كوردستان یاساكه هه‌موار بكاته‌وه و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكرێت و نه په‌رله‌مان و نه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بكرێت و نییه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌رده‌وام بن."
ئه‌نوه‌ر تاهیر وتیشى: "من بۆ خۆم نامه‌وێت له پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام بم و ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه له ئه‌ركه‌كه‌م."
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاری وازهێنانه‌كه‌یه‌تی:
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment