٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١١:٢٥
سوپای توركیا گرێ سپی بۆردومان ده‌كات

به‌شی تورکیا- به‌ دوای لێدوانی سه‌رکۆمار و وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، تۆپخانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ جارێكی‌تر سنووری گرێ سپی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆردومان ده‌که‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌هید و بریندار هه‌یه‌.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانی تۆپخانه‌ی سوپای تورکیاوه‌ ده‌ست که‌وتوون، سوپای توركیا جارێكی‌تر ده‌ستی به‌ بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانان له‌ سنووری گرێ سپیدا كردوووه‌ و له ‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه‌ دووهه‌م جاره‌ سوپای توركیا بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات.

هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ به‌ هێرشی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی گرێ سپی ده‌کات که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریای دیموکراتیکه‌ و له‌و هێرشه‌دا شه‌ڕڤانێکی سوپای سووریای دیموکراتیک کوژراوه‌ و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه‌.

ئه‌م هێرشانه‌ له‌ بارودۆخێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردبوو که‌ تیرۆریزم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ناو ده‌به‌ین و هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که‌ "شه‌وێک له‌ناکاو دین" و به‌ دوای ئه‌م لێدوانانه‌ وه‌زیری به‌رگریی تورکیاش به‌پێی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رکۆماری تورکیا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ به‌ دوای مه‌نبه‌ج شوێنی چالاکیی هێزه‌کانی سوپای تورکیا ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39182

Your Comment

You are replying to: .
captcha