بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەلیل محەمەد لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی لەبارەى بەشداری لەو کۆبوونەوە کە بڕیارە لایەنەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی بدەن سەبارەت بە پرسی کارکردن لە بەغدا دەڵێت: ئێمە ڕێزی زۆرمان هەیە بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە، بەڵام لەو دانیشتنانە بەشدار نابین کە لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت.
ناوراو وتیشی: ئێمە دەرگامان لەسەر هیچ لایەنێک دانەخستووە، ئەوەی بێت پێشوازی لێ دەکەین، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و ئێمە دیدگای خۆمان هەیە.
یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، چوار کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێناوە.
Your Comment