به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌ بیانییه‌کان گه‌ڵاڵه‌یێک ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی بنیانتانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ گه‌ڵاڵه‌یێکی به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ خاکی عێراق ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د کنانی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق سه‌روه‌ریی وڵات بپارێزێت به‌و بۆنه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌یێکی له‌باره‌ی پێویستی کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ خاکی عێراق ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردوووه‌.

ناوبراو ڕوونی کرده‌وه‌: هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ خولی ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراقدا به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاتنه‌ ناو عێراق هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ین که‌ کۆتایی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق بهێنێت یان ڕێککه‌وتننامه‌یێکی ئه‌منی به‌ چاودێریی په‌رله‌مان له‌وباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی واژۆ بکات.

کنانی جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق ده‌توانن به‌ره‌نگاری تیرۆریزم ببنه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ خاکی عێراق هیچ سوودێکی نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39121

Your Comment

You are replying to: .
captcha