به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ڕۆژی هه‌ینی 26ی تشرینی یه‌که‌می 2018 که‌تیبه‌ی دوازده‌هه‌می پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌پێی هه‌ندێک ڕاپۆرتی وردی هه‌واڵگری 12 چه‌کداری داعشیان له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر کرد که پێشتر به بۆنه‌ی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی حوکمی ده‌ستگیرکردنیان له‌لایه‌ن دادگه‌وه ده‌رکرابوو.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش له ناوچه‌کانی "الزهراء"، "تسعین"، "الاخاء"، "البلدیات"، "الآبار" و "الوحده"ی شاری مووسڵ ده‌ستگیر کراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment