ئه‌ردۆغان: به‌رپرسی داواكاری گشتیی سعوودیه‌ سه‌ردانی توركیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی سعوودیه‌ هه‌مبه‌ر بابه‌تی جه‌مال خاشقچی گرت و ڕای‌گه‌یاند که‌ بڕیاره‌ به‌رپرسی داواکاری گشتیی تورکیا سه‌ردانی تورکیا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی سعوودیه‌ گرت و ئاشكرای كرد که‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌که‌می 2018‌ به‌رپرسی داواكاری گشتیی سعوودیه‌ ده‌گاته‌ توركیا و له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی داواكاری گشتیی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ زانیاری و به‌ڵگه‌ی نوێیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی لایه‌ و له‌ داهاتوودا ئاشكرایان ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا چاوه‌ڕوانی به‌رپرسانی سعوودیه‌ ده‌كه‌ن، تاكوو ناسنامه‌ی بكوژانی خاشقچی ئاشكرا بكه‌ن.

ئه‌ردۆغان گوتیشی: پێویسته‌ به‌رپرسانی سعوودیه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن كه‌ جه‌سته‌ی خاشقچی لێیه‌.

سه‌رکۆماری تورکیا وتیشی: ئه‌و 18 كه‌سه‌ی به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ دۆسیه‌ی خاشقچی ده‌ستگیر كراون له‌ ئێستادا خاڵی گرنگی دۆسیه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ ناتوانێت ناچار به‌ دان پێدانانیان بكات ئه‌وا داوای كرد كه‌ ڕاده‌ستی توركیایان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39109

Your Comment

You are replying to: .
captcha