ژماره‌یێک سیاسه‌تمه‌داری کورد له‌ تورکیا ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- له‌ شاری قه‌رسی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌ستگیرکردنی سیاسی ئه‌نجام درا و تێیدا ژماره‌یێک سیاسه‌تمه‌داری کورد ده‌ستگیر کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 26ی تشرینی یه‌که‌می 2018 پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر ماڵی ژماره‌یێک له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌ شاری قه‌رس و ده‌ستگیری کردن.

شه‌فه‌ق ئۆزانلی په‌رله‌مانتاری خولی ٢٥ه‌می هه‌ده‌په‌، جه‌نگیز ئانلی هاوسه‌رۆکی ده‌به‌په‌ له‌ قه‌رس، ئه‌کره‌م ساڤجی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ قه‌رس، جه‌نگیز تۆپباشلی هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ قه‌رس، ئایهان بیلگه‌ن و حه‌یاتلی محه‌مه‌دئۆغڵو دوو سیاسه‌تمه‌داری دیکه‌ ده‌ستگیر کران.

ده‌ستگیرکراوان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری قه‌رس براون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39103

Your Comment

You are replying to: .
captcha