موقته‌دا سه‌در: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی عێراق ھه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تایییه‌کانی چاکسازیی ناوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی عێراق ھه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تایییه‌کانی چاکسازیی ناوه‌ و نابێت ھه‌لی ئه‌و ھه‌له‌ به‌فیڕۆ بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 26ی تشرینی یه‌که‌می 2018 موقته‌دا سه‌در له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر له‌ توویتێکدا ڕایگه‌یاندوووه‌ "چاکسازی له ‌ڕێگای خولێکه‌وه‌ سه‌رکه‌وت به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت چاکسازی بکه‌ین له‌ ده‌وڵه‌تدا.. ده‌وڵه‌تێک که‌ عێراق و خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌ربه‌رز بن و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکارانیش تێیدا سه‌رشۆڕ بن."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: "ده‌وڵه‌تێک له ‌ناو سنوره‌کانی خۆیدا فه‌رمانڕه‌وایی له ‌ڕێگای حکوومه‌تێکه‌وه‌ بکات که‌ به‌ربه‌ستی نه‌بێت.. ده‌وڵه‌تێک که‌ سه‌ربازه‌ دلێره‌کانی عێراق بیپارێزێت به‌ بێ بوونی بانده‌کان که‌ له‌دژی گه‌لی خۆیان شه‌ڕ بکه‌ن."

موقته‌دا سه‌در له‌ توویته‌که‌یدا ده‌شڵێت: "ده‌وڵه‌تێک چه‌ند وه‌زیرێکی به‌ توانا به‌ڕێوه‌ی ببات نه‌ک چه‌ند وه‌زاره‌تێکی پووچی حزبی.. ده‌وڵه‌تێک که‌ تێیدا که‌سی ده‌ستپاک حوکمی بکات.. ده‌وڵه‌تێک که‌ مافی شایسته‌ بدات به‌ ھاووڵاتی و سزای دوژمنانی عێراق بدات.. ده‌وڵه‌تێک که‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌کانی سه‌ربه‌خۆ بن.. ده‌وڵه‌تێک که‌ گه‌ل تێیدا ده‌نگی ھه‌بێت و نه‌چه‌وسێنرێته‌وه‌ و سته‌می لێنه‌کرێت."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39102

Your Comment

You are replying to: .
captcha