داوا له‌ وه‌زیری داراییی عێراق ده‌کرێت که پێداچوونه‌وه‌‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای 2019ی عێراقدا بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ په‌رله‌مانتارانی کورد و وه‌زیری داراییی نوێی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات که‌ به‌ ئامانجی پاراستنی مافی کورد پێداچوونه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای گشتیی 2019ی عێراقدا بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئامانج ڕه‌حیم له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیی: ده‌بێ نوێنه‌رانی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌تایبه‌ت فوئاد حسێن وه‌زیری داراییی نوێی ئه‌و وڵاته‌ پێداچوونه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019ی عێراقدا بکه‌ن و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی کاریی په‌رله‌مانه‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ له‌ قۆناغی ئێستای عێراقدا ده‌بێ ئاوڕێکی زیاتر له‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی کورد بدرێته‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک بڕگه‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019دا بکرێت له‌وان پشکی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان.

ئامانج ڕه‌حیم گوتیشی: بودجه‌ی گشتیی عێراق بابه‌تێکی نیشتیمانییه‌ و پێوه‌ندییێکی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39101

Your Comment

You are replying to: .
captcha