حکوومەتی نوێی عێراق بە خواردنی حەقی پارێزگای بەسرە تۆمەتبار دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارێزگای بەسرە لە پەرلەمانی عێراق، ژمارەیێک لە حیزبە سیاسییەکانی عێراق بەوە تۆمەتبار دەکات کە پارێزگای بەسرە-یان لە کابینەی نوێی عادل عەبدولمەهدی دوور خستۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینتسار مووسەوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە پارێزگای بەسرە مافی خۆی لە کابینەی نوێی عێراقدا بەدەست نەهێناوە وتی: ژمارەیێک لە حیزبە سیاسییەکانی عێراق پارێزگای بەسرە-یان لە کابینەی نوێی عادل عەبدولمەهدی دوور خستۆتەوە.

مووسەوەی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نەدانی مافی پارێزگای بەسرە لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا ستەم کردنە لە چوار ملیۆن هاووڵاتیی ئەو پارێزگایە و زیادی کرد: ژمارەیێک لە حیزبە سیاسییەکان بە ئەنقەست و بەمەبەستی دابین کردنی ئامانجە حیزبییەکانیان ڕێگرییان لە پێدانی دوو وەزارەتی نەوت و گواستنەوە بەو پارێزگایە کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39083

Your Comment

You are replying to: .
captcha