وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: پێویسته‌ کونسووڵخانه‌یێکی گشتی له‌ که‌رکووک بکه‌ینه‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كي پێویسته‌ کونسووڵخانه‌یێکی گشتی له‌ که‌رکووک بكه‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وێش شارێكی گرنگه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له ‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باسی له‌ ڕه‌وشی که‌رکووک، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- ئه‌نقه‌ره‌ و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كرد و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ به‌ سیفه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا سه‌ردانی به‌غدای كردوووه‌ به‌ڵام به‌ هۆی چڕی به‌رنامه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌كرد.

ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ چاوه‌ڕوانیان ئه‌وه‌یه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ عێراق دروست ببێت و ئیداره‌یێكی یه‌كگرتوو و كۆكه‌ره‌وه‌ بێته‌ سه‌ر كار.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق سه‌رۆک كۆمار له‌ كورده‌كان هه‌ڵبژێردرا كه‌ به‌رهه‌م ساڵح بوو و باسی له‌وه‌یش كرد له‌ ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێک پێكده‌هێنرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕاشیگه‌یاند "له‌م قۆناغه‌دا گرنگه‌ عێراق سه‌رله‌نوێ بنیات بنرێته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ جوامێرترین وڵاتین. به‌ڵێنی پێنج ملیار دۆلار قه‌رزمان دا. كۆمپانیاكانمان كاتێک وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ده‌كه‌ن، پرۆژه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن سوودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌".

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ به‌رده‌وامیدان به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری له‌ عێراق به‌ پێویست زانی و گوتی: "ئێستا ئێمه‌ وه‌ک (ئه‌ندامی) ناتۆ مه‌شق به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین. دووه‌م كه‌سی ئه‌و نێرده‌یه‌ سه‌ربازی تورک ده‌بێت و جه‌نه‌ڕاڵی ئێمه‌ ده‌بێت. ئه‌م چالاكییه‌شمان توانای هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هێز ده‌كات. ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نا به‌ڵكوو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌ گرنگه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كوردی له‌ باكووری عێراق و حكوومه‌تی ناوه‌ندی گرنگه‌. یه‌كێک له‌و گرووپی كارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دامانناوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ عێراق".

ناوبراو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم گوتیشی: "پێوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی گومركی گوندی ئۆڤا له‌ ڕۆژه‌ڤدایه‌. هه‌موو به‌رپرسان له‌ به‌غدا ده‌یانه‌وێت چی زوووه‌ ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ بكرێته‌وه‌".

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ گوتی: ئێستا كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل به ‌ده‌ست ئیداره‌ی كوردی باكووری عێراقه‌وه‌یه‌ به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوور به‌ تایبه‌ت كاروباری پاراستنی سنوور ده‌بێت له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌ شێوه‌یێكی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و رایگه‌یاند که‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ كۆنسووڵخانه‌كانی مووسڵ و به‌سره‌ بكه‌نه‌وه‌.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ده‌شڵێت: به‌ فه‌رمانی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی به‌نداوی ئڵسو كراوه‌ن و "برا عێراقییه‌كانمان ئه‌مساڵ له‌ كێشه‌دا بوون. ئه‌وان له‌ كێشه‌دا بوون و داوایان كردبوو ئه‌مساڵ تا مانگی حوزه‌یران ئاوه‌كه‌ نه‌گیرێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ و هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یێكی گونجاو ئاوه‌كه‌ به‌ر ده‌ده‌ینه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش وه‌ڵامی ئه‌م جۆره‌ داواكارییانه‌مان داوه‌ته‌وه‌ و وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌وه‌ زۆر كار هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ عێراق ئه‌نجامی بده‌ین. له‌وباره‌وه‌ ئه‌زموونی باشمان هه‌یه‌ چوونكه‌ چه‌ند ئاو ده‌ڕوات با بڕوات، به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌فیڕۆ ده‌ڕوات. له‌وباره‌وه‌ پشتگیری و هاوكاریی عێراق ده‌كه‌ین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39072

Your Comment

You are replying to: .
captcha