بەهۆی پشتگیری کردنی سعوودیە لە کورد، تورکیا مەرگی خاشقچیی کردۆتە کارتی گوشار دژ بە سعوودیە

بەشی جیهان- یاشار یاکیس بڕوای وایە تورکیا ئێستاکە کوژرانی جەمال خاشقچیی کردۆتە کارتێکی فشار دژ بە سعوودیە ئەوەش بەهۆی ئەوەوە کە سعوودیە پشتگیریی کوردی سووریای کردووە.

کوردپرێس:

مردنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سعوودی لە کونسووڵخانەی ئەو وڵاتە لە تورکیا، بوو بە مانشێتی ڕۆژنامە و سۆشیاڵ میدیای ناوچەکە و جیهان. بەرپرسانی تورکیا ئێستاش مکووڕن لە سەر ئەوەی بەدواداچوون بکەن بۆ ئەوەی ڕوونی بکەنەوە کە بەرپرسانی سعوودییە دەستیا بووە لە کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا.

دۆیچەڤێللەی ئەڵمانی لەو بارەیەوە نووسیویەتی تورکیا دەیهەوێت ئەو بابەتە بکاتە کارتێکی گوشاری سیاسی دژ بە سعوودیە ئەوە لەبەر ئەوەی سعوودیە یەکێکە لە پشتیوانیکەرانی کوردی سووریا.

یاشار یاکیس وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا کە یەکێکە لە بونیاتنەرانی پارتی دادوگەشە بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بڕوای وایە ئەو خاڵەی هۆکارە لە گەورەکردنەوەی بابەتەکە لەلایەن تورکیاوە ئەوەیە کە ئەنقەرە دەیهەوێت ئەو کەیسە بکاتە کارتێکی گوشار دژ بە وڵاتی سعوودیە لەبەر ئەوەی پشتگیریی کوردی سووریای کردووە.

ناوبراو بە دۆیچەڤێللەی ئەڵمانیی وتووە کورد نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکایە لە شەڕی دژبەداعش. کوردەکان لەم دواییەدا چەکی سووک و قورسی زۆریان بە بایەخی 200 ملوێن دۆلار لە ئەمریکا وەرگرتووە. ڕاستە چەکەکە هی ئەمریکا بوو بەڵام سعوودیە پارەی ئەو چەکانەی دابوو.

وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا زیادی کرد: تورکیا تووڕەیە لەوەی تورکیا پارەی ئەو چەکانەی داوە و بەو بۆنەیەشەوە کوژرانی خاشقچیی کردۆتە کارتێکی فشار بۆ سەر دەوڵەتی سعوودیە.

News Code 39046

Your Comment

You are replying to: .
captcha