به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک له لیستى برایه‌تى وتى: "له ئێستادا جۆرێک له نزیكبوونه‌وه له نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركووكدا هه‌یه و سه‌رجه‌میان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه ئیداره‌دانى شاره‌كه‌یان به تاكلایه‌نه و په‌راوێز خستنى لایه‌نه‌كانى دیكه سه‌ركه‌وتوو نابێت به‌ڵكوو به هه‌ماهه‌نگى و گیانى یه‌كتر قبووڵ كردن ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌ندروست له که‌رکووک پێبكبهێنن له ڕووى ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارى و هه‌روه‌ها به ڕێككه‌وتن پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌و شاره‌دا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد "ئێستا له هه‌موو كاتێک زیاتر پێكهاته‌كانى که‌رکووک ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست بوووه كه ته‌نها به هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان ده‌توانن پرسى ئیداره‌ى که‌رکووک یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ده‌ستوه‌ردان و فشار هه‌یه بۆ تێكدان و ڕێگرتن له سه‌ركه‌وتنى ئه‌م جۆره هه‌وڵانه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى که‌رکووک".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment