به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌لی له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌ده‌په‌دا باسی له گه‌نگه‌شه‌كانی نێوان پارتی داد و گه‌شه (ئاكه‌په) و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (مه‌هه‌په) كرد و وتی: "ئه‌وانه ده‌خه‌ینه نێو زبڵدانی فاشیزم. له ماوه‌یێكی نزیكدا قه‌یوومه‌كان فڕێ ده‌ده‌ین. به سهوداكاریی دوور له ویستی گه‌ل ناتوانن كێشه‌كانی گه‌ل چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بێگومان ئاشتی و دیموكراتی له توركیا دێته ئاراوه. هه‌ده‌په ئه‌م ئاشتییه له توركیا پێش ده‌خات."
ناوبراو ده‌شڵێت: "به بیانووی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی‌دا هه‌یه، هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٢٥٩ موختار له كار دوور خرانه‌وه."
ناوبراو ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاری سوێندخواردنی منداڵان و وتی: "ئه‌گه‌ر ئێستا منداڵه‌كانمان سوێند ناخۆن، تورک بوونیان كه‌م ده‌بێت؟ ئیدی فێر بوون له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی سیاسه‌ت بكه‌ن. له بری ئه‌وه‌ی خوێندكاران هه‌موو به‌یانییێک له فێرگه‌كان سوێند بخۆن، با شیر بخۆنه‌وه چوونكه له‌م وڵاته‌دا هه‌ژاریی منداڵان هه‌یه."
سه‌زای ته‌مه‌لی باسی له‌وه‌ش کرد هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) هه‌بێت، له تورکیادا ئاشتی به‌دی نایێت.
شایانی باسه؛ زیاتر له پینج مانگى ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانی و موختاره‌کان له تورکیا به‌ڵام هه‌ر له ئێستا و له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌کانى تورکیاوه به‌تایبه‌ت پارتى دیموکراتىکی گه‌لان "هه‌ده‌په" و پارتى داد و گه‌شه "ئاکه‌په" کارکردن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ستی پێکردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment