به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ بریت ماكگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له شاری به‌غداد کۆ بوویه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی کردوووه‌ته‌وه "محه‌ممه‌د حه‌لبوسی به برێت مه‌کگۆرکی ڕاگه‌یاندوووه که په‌رله‌مان پابه‌نده به‌و واده ده‌ستوورییه‌ی دیاری كراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و پێشكه‌ش كردنی ناوی وه‌زیره‌كان به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
نووسینگه‌ی حه‌لبووسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه "عێراق له داهاتوودا ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه و ده‌خوازێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق".
هاوکات بریت ماکگۆرک ته‌ئكیدی له پشتگیری و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی و به پێویستی زانیوه كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌مریكا و عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت به ئامانجی زووتر ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌قامگیری له عێراقدا.
هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕایگهیاندوووه که "له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment